بەمنزیکانە جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەستلەکاردەکێشێتەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس ڕایگەیاندووە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە تاقیکردنەوەی توانای زانین ٣٠ی لە ٣٠ی بەدەستھێنا و تاقیکردنەوەکەشی بە قورس ناوبرد، بەڵام پێناچێت بایدن لەو تاقیکردنەوەیەدا ئەنجامی باش بەدەستبھێنێت.
ئەو پزیشکە دەشڵێت، لەو کاتەوەی بایدن خۆی کاندیدکرد بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وتوویەتی ڕەوشەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و ئێستاش لەبەر چاویانە چی ڕوودەدات.
جەختیشی کردەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا بە ھۆکاری تەندروستی، جۆو بایدن دەستلەکاردەکێشێتەوە یاخود ڕازی دەکرێت دەستلەکاربکێشێتەوە و پێویستە لەسەریان ھەمواری ٢٥ بەکاربھێنن بۆ ڕزگاربوون لێی.
ڕۆنی جاکسۆن لە سەردەمی دۆناڵد تڕەمپ و باراک ئۆباما پزیشکی کۆشکی سپی بووە و لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لە نامەیەکدا داوای کرد بایدن بخرێتە ژێر تاقیکردنەوەی زانین تاکو لە ڕووی ئەقڵییەوە بسەلمێنرێت دەتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێبکات، نامەکەش ١٠ پەرلەمانتاری کۆمارییەکان ئیمزایان لەسەر کرد.