وەرەقەکەی دەستی بایدن بووتە جێی سەرنجی میدیاکان
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
"بایدن" لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، وەرەقەیەکی دەستی بەرزکردەوە کە دوو تێبینی تێدا نوسرابوو، ڕاگەیاندنەکان وێنەی وەرەقەکەیان گرتووە و تێیدا لە خاڵی یەکەمدا نوسراوە "پێشنیاری ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکان" و لە خاڵی دووەمیشدا نوسراوە "ئێران تاوتوێی ڕاگرتنی ھێرشەکان" دەکات.
ئەگەرچی ناوەڕۆک و مەبەستی ئەو دوو تێبینییەی "بایدن" ڕوون نییە، بەڵام دەوترێت پەیوەندی بەو ھێرشانەوە ھەیە کە لە عێراق دەکرێنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و گروپەکانی سەر بە ئێران بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار دەکرێن.