سەرۆکی تونس حکومەتی ھەڵوەشاندەوە و پەرلەمانی سڕ کرد
کوردسات نیوز
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١
لە دوای خۆپیشاندانەکانی ھاووڵاتیانی تونس دژی خراپی رەوشی تەندروستی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، قەیس سەعید سەرۆکی تونس بەپێی ماددەی ٨٠ی دەستور و دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان، ھیشام مەشیشی سەرۆک وەزیرانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و پەرلەمانی سڕکرد و پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانیش ھەڵگرت.
سەرۆکی تونس دەسەڵاتی جێبەجێکار دەگرێتە دەست و سەرۆکێکی نوێ بۆ حکومەت دیاری دەکات.
بڕیارەکانی سەرۆکی تونس دڵخۆشی ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی لێکەوتەوە و بۆ ئاھەنگ گێڕان چوونە سەر شەقامەکان.
راشد غەنوشی سەرۆکی پەرلەمانی تونسیش، سەرۆکی وڵاتەکەی بە ئەنجامدانی کودەتا بۆ سەر شۆڕش و دەستور تۆمەتبار کرد و داوای لە لایەنگرانی کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان.