عەلی زەیدی رایگەیاند، لە پێنج مانگی رابردودا توانیویانە گەندەڵی لاوازبکەن و جەختیشدەکاتەوە دەبێت چەک تەنها لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدا بێت.
لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی عیراقییە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەوڵەتدا نابێت و ئەمە بڕیاری کۆتاییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ گروپ چەکیان داناوە و گفتوگۆلەگەڵ چوارگروپی تر بەردەوامە و دەبێت تا 30ـی حوزەیرانی ساڵی 2027 ئەو پرسە بەتەواوەتی یەکلایکرابێتەوە.
لەبارەی داخستنی سنورەکانیان لەگەڵ ئێران، زەیدی دەڵێت؛ داخستنی سنورەکانی عیراق و ئێران لەبەرژەوەندی هیچ لایەکیاندا نییە و ئەوە بە مانای گەمارۆدانی ئابوریی عیراق دێت.
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، هیچ سەربازێکی ئەمریکی تەنانەت وەک راوێژکاریش لە عیراقدا نەماوە و دووپاتی کردەوە، کە عیراق بە هیچ شێوازێک بەشداری لە هیچ جەنگێکدا ناکات و دەبێتە خاڵی کۆبوونەوەی لایەنەکان، نەک بەرەیەک لە جەنگەکە.
لەبارەی کابینەی حکومەتەکەشیەوە، عەلی زیدی باسی لەوەکردوە، گەندەڵی بوەتە سیستماتیک و چەسپاوە لە کولتوری هەندێکدا، روبەڕوبونەوەشی بنەمایە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت.
زەیدی دوپاتیدەکاتەوە، ئەگەر نەیانتوانیبێت گەندەڵی بنبڕکەن، ئەوا لایکەم توانیویانە لاوازی بکەن و سەرەڕای ئەوەی فشاری زۆری لەسەرە، بەڵام بەردەوام دەبن لە شەڕی گەندەڵی.
لەبارەی دەستکاریکردنی نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار، زەیدی دەڵێت؛ کاردەکەن بۆ ئەوەی نرخی 100 دۆلار لە بازاڕدا بکەنەوە بە 155 هەزار دینار و کەمتریش.