ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆبوونەوەکەی ماکرۆن و وەفدی رۆژئاڤا بە ھەڕەشە ناودەبات
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢١
ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ھێزە شۆڕشگێرەکانی سوریا کە نوێنەرایەتی زۆرینەی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەن، کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر کۆبوونەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لەگەڵ ئەندامانی وەفدی ئیدارەی خۆسەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، و ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، ئەو ھەنگاوە کردنەوەی دەرگایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەیەدە.
ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ھێزە شۆڕشگێرەکانی سوریا ئەوەشیان رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە پێشێلکارییە بەرامبەر یەکپارچەیی خاکی سوریا.