تورکیا و گروپە چەکدارەکان دوو ناوچەی ڕۆژئاڤای کوردستانیان بۆردومان کرد
کوردسات نیوز
١٦ی تەمووزی ٢٠٢١
لە ھێرشێکی دیکەشدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا و چەکدارە ھاوپەیمانەکانی گوندەکانی زەنوبیا و ئەریدەیان بۆردومان کردووە کە سەر بە گرێسپین.
کوردسات نیوز
١٦ی تەمووزی ٢٠٢١
لە ھێرشێکی دیکەشدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا و چەکدارە ھاوپەیمانەکانی گوندەکانی زەنوبیا و ئەریدەیان بۆردومان کردووە کە سەر بە گرێسپین.
بەردەوامی ململانێ و گرژییە سەربازییەکان گەیشتونەتە ئاستێکی نوێ و تۆم باراکیش دەڵێت؛ رەنگە لەم هەفتەیەدا ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران.
تۆم باراک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن، ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای ئەمریکا لە تەواوی ئامادەباشیدایە و چاوەڕوانی فەرمانە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
ناوبراو بە دوری نازانێت، کە رەنگە لەم هەفتەیەدا ئەوە روبدات.
باراک دەڵێت؛ ئەمریکا رێگە بە تاران نادات مەرجەکانی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت یان هەوڵی داخستنی گەووە ئاوییە ستراتیژییەکان بدات.
ناوبراو رونی کردووەتەوە، کە جوڵە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچەی گەروی هورمز سنوورەکانیان تێپەڕاندووە و هێڵە سوورەکانی واشنتنیان بەزاندووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران شکستیهێناوە و دەتوانن بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی بکەن .
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئیڕان ئابوریەکەی بە تەواوەتی شکستیهێناوە و هیچ پارەیەکیان نەماوە.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەوان کۆنتڕۆڵی گەروی هورمز دەکەن و ئەو بڕە نەوتەی ئێستا لە گەروەکەوە تێدەپەڕێت زیاترە لە پیش جەنگ.
ناوبراو جەختیکردەوە تاران لە ژێر گەمارۆی توندی دەریایدایە و rێژەی هەڵاوسانیشی گەیشتوەتە سەروی 300%، کە بەرزترینە لە سەر ئاستی جیهان.
وەفدێکی هەرێمی کورسدتان بەمەبەستی بەدواداچون بۆ شایستەداراییەکان و پرسی بودجە لە ساڵی 2027 سەردانی بەغداد دەکات.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق کۆدەبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدەکە لە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان پێکدێن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، وەفدەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرە کوردستانییەکان لە دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان، لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق کۆدەبنەوە و پرسەکانی گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.
هەروەها ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 بەشێکی تری گفتوگۆکانی نێوان وەفدەکەی هەرێم و وەزیری دارایی عیراق دەبن.