جیھان سادات ھاوسەری ئەنوەر سادات سەرۆکی پێشووتری میسڕ کۆچی دواییکرد
٩ی تەمووزی ٢٠٢١
سەرۆکایەتی کۆماری میسڕ جگە لە پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکە ڕایگەیاند، بە ڕێوڕەسمێکی سەربازی (جیھان سادات)، بە خاک دەسپێردرێت.
(جیھان سادات) لە ساڵی ١٩٣٣، لە باوکێکی میسڕی و دایکێکی بەریتانی لە شاری قاھیرە لەدایکبووە و لە تەمەنی شانزە ساڵی و لە ساڵی ١٩٤٩ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ ئەنوەر سادات پێکھێناوە.
(جیھان سادات) ھاندەرێکی سەرەکی ھاوسەرەکەی بووە، بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسڕائیل و شاھێدی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٩ بووە بۆ ڕاگرتنی جەنگی عەرەب - ئیسڕائیل.
ھەروەھا ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیەتی لە میسڕ و جێگیرکردنی خەرجی (ژن و منداڵ) لە دوای جیابوونەوە بە پێی یاسا، بە دەستکەوتی (جیھان سادات) ناو دەبرێت، کە دواتریش لە عێراق و چەند ولاتێکی تری عەرەبی جێبەجێکرا.