فڕۆکەیەکی سەربازیی فلپین بە ٨٥ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢١
فڕۆکەیەکی سەربازیی فلپین
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢١
فڕۆکەیەکی سەربازیی فلپین
بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەو راپۆرتەی رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز"ی رەتکردەوە کە تێیدا هاتبوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رێگری لە پلانەکەی کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "کەناڵی 7"، نەتەنیاهوو رایگەیاند: ئەم زانیارییانە راست نین، بەڵام ناچێتە ناو وردەکاریی راستکردنەوەی ئەم راپۆرتە مەبەستدارە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشتر رێنمایی بە سوپا و دەزگای مۆساد داوە کە چارەسەرەکە رووخاندنی رژێمی ئێرانە، و پێی وابوو کە لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەس نییە بەردەوامبوونی رژێمەکەدا.
بەپێی راپۆرتەکە، سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ هەڵمەتێکی ئاسمانی چەند رۆژە ئامادە دەکرد کە بڕیاربوو لە کۆتایی هەفتەی 10ی تشرینی یەکەمەوە دەست پێبکات.
پلانەکە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ئامانجەکانی پەیوەست بە رژێمی ئێران و ژێرخانی مەدەنی لەوانە وێستگەکانی کارەبای لەخۆدەگرت.
سێ سەرچاوە ئیدیعایان کردووە کە ئۆپەرسیۆنەکە جێبەجێ نەکراوە بەهۆی دژایەتیکردنی ترەمپ بۆ نوێکردنەوەی جەنگ پێش هەڵبژاردنە بەراییەکانی ئەمریکا کە بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.
لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی ئەمریکا شەوی رابردوو رایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئێران ناکات و شتێک لەم بارەیەوە زۆر بەخێرایی چاوەڕوان دەکرێت، هەروەها دیارە زۆربەی خەڵک پێیان وایە ئەوە دوای هەڵبژاردنەکان رودەدات، و دەبینن چی رودەدات.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پێكنەهێنانی حکومەت هێندەی نەماوە ببێتە پەڵەیەکی رەش لە سەر هەرێمی کوردستان و دۆستەکانیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵتی لەسەر ئەو پرۆسەیە خەریکە نائومێد دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی سەردانیکردنی بۆ دەڤەری راپەرێن و کردنەوەی ناوەندیی ئارمات لە رانییە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەم خەریکە دەستەکانیان لێیان بێ ئومێد دەبن.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ناوەندیی ئارماتیان لە دەڤەری راپەرین کردەوە، کە ناوەندێکی فیرکاری ئەرمەنییە و ئەلیکترۆنییە لە بوارەکانی رۆبۆت و کۆمپویتەر و ئەی ئای کاردەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد بونی ئەو ناوەندە لە دەڤەری راپەرین پێویستییە، وەک چۆن راپەرین لێرەوە سەریهەڵدا ئەمەش دەبێتە راپەرینێکی نوێ لە پێناو فێرکردن و گەشەسەندن لە پێشکەوتنی گەنجەکان و ئەو بوارانەی جیهان داوای دەکات.
لەبارەی خزمەتگوزارییەکانی دەڤەری راپەرینیش، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، لێشاوێکی ئاوەدانی رویکردوەتە دەڤەرەکە و هەوڵەکان چڕتربونەتەوە بۆخزمەتکردنی زیاتری دەڤەرەکە.
قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، کاتی ئەوە هاتوە ناوچەکانی دەرەوەی سلێمانی و هەولێریش گەشە بکەن و هەمو هەوڵێکیش دەدەن بۆ ئەو پرۆسەیە
لە بارەی پێکنەهێنانی حکومەتیشەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئێستا کاتیەتی حکومەت پێکبهێندرێت و ئەوەی دڵگرانی دەکات ئەوەیە، کە دۆستەکانیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵيتی خەریکە بێئومێد دەبن لەو پرۆسەیە.
ناوبراو جەختیکردەوە پێکنەهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی رەش بەسەر هەرێمی کوردستانەوە و دەبێت تەواوی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت بێت.
راگەیاندنی هێڵی ئاسمانیی عیراقی، لەبارەی خستنەڕووی سیستمێکی نوێی نرخ بۆ گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی، بە ئامانجی فراوانکردن و هەمەجۆرکردنی بژاردەکانی گەشتیاران و دابینکردنەوەی بلیتی گونجاو لەگەڵ پێداویستی و توانای داراییان.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، مستەفا تاڵیب، رایگەیاند: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، وەهاب الحەسەنی، و لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی نیشتمانی دێت، بە جۆرێک کە وەڵامدەری پێداویستییەکانی گەشتیاران بێت.
تاڵیب روونی کردەوە: سیستمە نوێیەکە چەندین بژاردەی نرخی جیاواز دابین دەکات، کە نەرمی زیاتر بە گەشتیاران دەدات بۆ هەڵبژاردنی بلیتی گونجاو لەگەڵ بودجەیان، هەروەها هەڵسەنگاندن لە نێوان تێچووی گەشتەکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێویستیان پێیەتی.
ئاماژەی بەوەش کرد: پۆلێنبەندییە نوێیەکان ئاستی جیاواز لە خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرن، لەوانە کێشی جۆراوجۆری جانتا و زەرفەکان و ئەگەری دەستکاریی کردن یان گۆڕینی کاتی گەشتەکان، بە گوێرەی مەرجەکانی هێڵەکە، ئەمەش بژاردەی نەرمتر بۆ گەشتکردن بە هەموو توێژەکان پێشکەش دەکات.