سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکان تۆپبارانی گوندەکانی گرێ سپی و تەلرەفعەت دەکەن
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
سوپای تورکیا تۆپباران
میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، سوپایی تورکیا و گروپە چەکدارەکان گوندی خربەت بەکر، عەریزە، قزعەلی ، مەبلوجا، سیوان ، کور حەسەن و زەنوبیا تۆپباران کردووەو لەترسی تۆپبارانەکەس گوندنشینان گوندەکانیان چۆڵکردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، شەڕڤانان وەڵامی ھێرشەکەیان داوەتەوە و ڕادارێکی سوپای تورکیا و ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان تێکشاندوە و کوژرا و برینداریش لەنێو گروپە چەکدارەکاندا ھەیە.