نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر رەوشی خۆراک لە باکوری سوریا ھۆشداری دەدات
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
رەوشی خۆراک لە باکوری سوریا
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەوشی خۆراک لە باکوری سوریا زۆر مەترسیدارە و و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بڕیاری رێگەدان بە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان لەڕێی سنورەکانی تورکیاوە درێژ بکەنەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، ئەگەر ئەو بڕیارە درێژ نەکرێتەوە، ھاوکاری خۆراک و ڤاکسین و پێداویستی تەندروستی بۆ ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس و یەک ملیۆن منداڵ رادەگیرێت، جەختیشی کردەوە لەوەی لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکات بۆ ئەوەی رێگە بدرێت کاروانەکانی ھاوکاری بگەیەندرێنە ناوچەکانی باکور و خۆرئاوای سوریا.