لە ئەرمینیا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئەرمینیا ھەڵبژاردن
ھەڵبژاردنەکە بۆ نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە و کاربەڕێکەری وڵاتەکە زەحمەت و سەختە، چونکە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا ھەرێمی کاراباخ کەوتە دەست ئازەربایجان، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکە لە سودی حزبەکەی رۆبەرت کۆچاریان سەرۆک کۆماری پێشووی ئەرمینیا و حزبەکانی تر کۆتایی بێت.
لە ھەڵبژاردنەکەی ئەرمینیادا دوو ملیۆن و ٥٨١ ھەزار کەس و ٩٣ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و ٢٢ حزب و چوار ھاوپەیمانی کێبڕکێی دەکەن و کێبڕکێی بەدەستھێنانی ١٠١ کورسی پەرلەمان دەکەن.