سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا لە ژنێڤ کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا
دوایین کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکە لە ساڵی ٢٠١١ بووە ئەو کاتە "بایدن" جێگری سەرۆک و "پوتن" سەرۆک وەزیران بوو.
کوردسات نیوز
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بانگهێشتێکی ئاڕاستەی سەرجەم سەرکردە سیاسییەکان و سەرۆک حزبەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی سبەینێ شەممە، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
بە گوێرەی بانگێشتنامەک، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە گرنگی تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی کردوەتەوە بە تایبەت لە ژێر رۆشنایی ئەو رەوشە ئەمنیی و ئابورییەی وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، کە بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی دەخاتە سەر شانی هەمووان.
هەیبەت حەلبوسی، هۆشداری داوە، کە ناوی ئەو ئەندامانەی ئامادەی دانیشتنەکە نابن، لەگەڵ ناوی ئەو فراکسیۆنانەی رێگری لە ئامادەبونی ئەندامەکانیان دەکەن، بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
ئەو کارەشی وەک هەنگاوێک بۆ شەفافیەت و دیاریکردنی ئەو لایەنانەی دەبنە هۆی پەکخستنی پرۆسە دەستورییەکە لەقەڵەمداوە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگەیاند، کە هەردوو لایەنی ململانێێکار، ئەمریکا و ئێران ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ دەستپێکردنی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە رێگەی گفتوگۆوە.
بە گوێرەی قسەکانی شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان بڕیارە وەفدی هەردوو وڵات بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە بگەنە ئیسلام ئاباد.
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە سبەینێ شەممە، وەفدەکانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەبن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی دانوستانەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە، کە ئاگربەست راگەیەندراوە و لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ قۆناغێکی پێشکەوتوترن، ئەویش کۆتاییهێنانە بە جەنگ بە یەکجاری لە رێگەی مێزی گفتوگۆوە، کە وەک هەنگاوێک بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە هەژمار دەکرێت.
ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کاتێكدایە، جێگری دۆناڵد ترەمی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەمان مەبەست بەرەو پاکستان کەوتوەتەڕێ، بەڵام تا ئێستا ئێران بە رەسمی ناردنی وەفدی رانەگەیاندوە.
ئەوروپا رێوشوێنەكانی دژی هاتنی كۆچبەران توندتر دەكاتەوە و لە ئەمڕۆوە شێوازێكی نوێ بۆ هاتنی كەسانی بیانی لە ئەوروپا جێبەجێ دەكرێت.
كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند كە لە چوارچێوەی سیستمی نوێی گەشت بۆ ناو وڵاتانی ئەوروپا لانیكەم رێگریی لە هاتنەناوەوەی 27 هەزار كەسی بیانی بۆ ئەو وڵاتانە كراوە و ئەوەش وەك هەنگاوێكی نوێ بۆ رێگریی لە كۆچبەرانی نایاسایی.
كۆمیسیۆنەكە ئاماژەی بەوەكردووە سیستمە نوێیەكە لە رۆژی هەینییەوە دەستی بەكار كردوە و زیاتر لە 52 ملیۆن هاتن بۆ ناو وڵاتانی ئەوروپا تۆمار كرا كە هاتنی 27 هەزار كەستیان رەت كراوەتەوە.
هاوكات لەو ژمارەیەش 700 كەسیان بە مەترسیدار تۆمار كراون كە ئەوەش بەهۆی سیستمە نوێیەكی هاتوچۆ بۆ ئەوروپا بووە.
یەكێتی ئەوروپا روونیكردوەتەوە ئەو سیستمە نوێیە جێگەی مۆركردنی دەستی پاسپۆرتی گرتوەتەوە و هاوكات زانیاری ناسنامە و زانیاری بایۆمەتری گەشتیاران تۆمار دەكرێت و ئەو گەشتیارانەش ماوەی مانەوەكەیان لە هاتنیان تا رۆیشتنیان لە ژێر چاودێریدا دەبێت بەوەش پێشێلكارییە یاساییەكانی ماوەی ڤیزا و كۆچبەران رادەگیرێت.