ئیسڕائیل: لەگەڵ ئەمریکا ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی
کوردسات نیوز
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
"بینی گانتس" لە تویتێکدا بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ "مایکڵ ڕاتنی" نێردەی ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ھەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە خاوەنداریەتی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دووپاتکردەوە و وتی "تەلئەبیب" و "واشنتۆن" ھەماھەنگی دەکەن و ڕێگە نادەن "تاران" ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و دانوستانی داخراو و گرنگ لەو بارەیەوە دەکەن.
پێشتریش "یائیر لابید" وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل وتبووی، ھەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە "ئێران" بکەن بگاتە چەکی ئەتۆمی، وتیشی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ زۆر خراپە.