بە پێی زانیارییەکان ئامانج لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردنە لە بارەی پرسی دەستوری ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکاکان زیادی کردووە و شەوی ڕابردوو چەند سەنگەرێکی سوپای عێراق لە سنووری داقوق لەلایەن داعشەوە پەلامار دران، ھەروەھا لە نزیک گوندی بەشیر لە ناحیەی تازە داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا و شەش ئەندامی حەشد بوون بە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی عێراقیش ڕایگەیاند، لە ناوچەی زاب لە قەزای جەویجەی کەرکوک سیخوڕێکی داعشیان دەستگیرکردووە، کە زانیاری لە نێوان حەشارگەی چەکدارانی داعش و شانە نووستووەکان ئاڵوگۆڕکردووە. ھاوکات لە داقوق تیرۆرستێکی تری داعش دەستگیرکرا.
"نوخشە ناسیح" قائیمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، جگە لەو بودجەی بۆ ناوەندی قەزای ھەڵەبجە دابینکراوە، بڕی ٥ ملیاریش بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزا و ناحیەکانی ھەڵەبجە تەرخانکراوە، دوای دەستنیشانکردنی دەست دەکرێت بە خەرج کردنی.
نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان ھاتووەتە سلێمانی و لە ئێستادا لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لەگەڵ ڕێکخەر و بەرپرسانی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە دواتریش سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکات.
بە پێی زانیارییەکان ئامانج لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردنە لە بارەی پرسی دەستوری ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری ئامێدی دەسوڕێنەوە و ئەمڕۆش زنجیرە چیاکانی مەینیان بۆردومان کرد.
لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکرد و لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوو بە چڕی ئۆپراسیۆنی بۆ سەر قەزای ئامێدی لە دھۆک و ناوچەی برادۆست لە ھەولێر دەستپێکرد و چەندین ناوچەی داگیر کرد، ھاوکات ژمارەیەک ھاووڵاتیش بوون بە قوربانی.
لە ئەمساڵدا بەھۆی کەم بارانی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێ، نیشانەکانی وشکە ساڵی لە بەشێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەرکەوت و لە ئێستاشدا بەھۆی کەمبوونەوەی ئاو لە ڕووباری دیجلە و بەنداوی دھۆک، گرفتی کەمی ئاوی ماڵان بۆ دانیشتوانی دھۆک دروست بووە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی دەباشانی کرد و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکانی یەکێتی پێشوازی لێکرا و ئێستاش لە کۆبوونەوەدان.
بڕیاریشە، دواتر سەردانی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاکی، دامەزراوەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی پێشمەرگە ناوخۆ و دۆسیەی ھێزەکانی ئاسایش، ھیچ داتایەکیان ئاڕاستەی دەستەی دەسپاکی نەکردووە لە بارەی جێبەجێکردنی یاساکەوە.
لە پرسی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و بە پێی ڕاپۆرتی دووەمی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە کۆی ٩٢٨ ملیار دینار قەرز کە لای بازرگانەکانە، تەنھا دوو ملیار و ١١ ملیۆن دیناری گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھێزەکانی پاسەوانی سنوور بەمەبەستی رێگرییکردنی لە لەشکرکێشی زیاتری سوپای تورکیا سێ بنکەی سەریازییان لە چەند شوێنێکی ستراتیژی ناحیەی کانی ماسێ دامەزراندوە.
ھەر بەپێی زانیارییەکان تورکیا لە زناری کێستەی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ چەند بنکەیەکی تری سەربازی دامەزراندوە و نزیکەی دوو ھەفتەیە بە بەردەوامی سنورەکە بۆردومان دەکات و تۆبخانەکانیی چەندین شوێنیان تۆبباران کردوە.
بۆ رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری، مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەئکید لە پێویستی فەراھەمکردنی ئازادی بۆ کاری رۆژنامەوانی دەکەنەوە، کە پایەیەکی گرنگی بەرەوپێشچوون و پەرەپێدانی میدیایە، لە مێژە یەکێتی (نان و ئازادی) کردووەتە پرەنسیپی نەگۆڕی خۆی و پشتیوانییەکانی سەرۆک مام جەلالیش بۆ رۆژنامەنووسان و نووسەران لەوبوارەدا پرشنگدارە.
جەخت دەکەنەوە، لەسەر دەستگەیشتنی رۆژنامەنووسانی کوردستان بە زانیاری و سەرچاوەکان بە بێ جیاوازی، کە ئەوەش بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی فەراھەمبوونی میدیایەکی بەتوانا و شەفاف و دوانەکەوتووە.
راشیگەیاندووە، ئومێد دەکەن پانتایی ئازادیی و رەخنەگرتن بەرتەسک نەکرێتەوە و لە جێگەی بەندکردنی رۆژنامەنووسان، مامەڵەی یاسایی و ھاوچەرخیان لەگەڵ بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی سەردانەکەی خلوسی ئاکار وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ سنوری زاب لە بادینان بەبێ ھەماھەنگ و وەرگرتنی رەزامەندی بەغداد بانگھێشتی رێکخەری باڵیۆزخانەی تورکیای کردووە و یاداشتێکی نارەزاییەتی داوەتێی و تیادا سەردانی وەزیری بەرگری تورکیای بە پێشلێکردنی سەروەری خاکی عێراق و ناڕەوا لەقەڵەم داوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە یاداشتەکەدا لێدوانی سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناخۆی تورکیاشی ئیدانە کردووە لەبارەی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لە چیای مەتین لە سنوری بادینان و ھەموو دەستوەردانێکی سوپای تورکیاشی لە ناو خاکی عێراق رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، چارەسەری تاک لایەنەی سەربازی تورکیا کێشەکان چارەسەر ناکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی حەوتی نیسانی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران ھەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر.
راشیگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەشدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم، بەمەبەستی دانانی پلانی ھاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داھاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری ھەرێمی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردوە، داواش لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات ھەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی عێراق.