بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٣٢٢٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٤ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٥٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
لە ھەڵمەتێکدا شارەوانی سلێمانی ھەستاوە بە تازەکردنەوە و بۆیاخ کردنی شەقامەکان و ھەڵمەتەکەش شەقامی بازنەیی مەلیک محمود دەگرێتەوە لەگەل پاکردنەوەی شەقام و بلوارەکان و چاکردنەوەی نافورەکان.
ھاوکات بۆردی بەرێوەبەرایەتی باخچەکان ھەستاون بە ناشتنی (نەمام و دار) لە شەقامی دەروازەی شاری سلێمانی بە پێی ئەودەرخستەی بۆی کراوە سەرجەم ئەودارانەی وشک بووە ( دار و نەمامی) تازە لە شوینی دەنێژریت.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە ئەو جوانکارییەی کە بۆ شاری سلێمانی ئەنجام دەریت سەرجەم شەقامە سەرەکییەکان دەگریتەوە ھەر لە شەقامی تاسلوجە سلێمانی و تا ناو شار، بە تەواو بوونی ئەم پڕۆژەیە سلێمانی سیمایەکی جوانی دەبێت.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی بە ڕێزێکی زۆرەوە لە مێژووی خەبات و قوربانیدانی عەشیرەتەکانی کوردستان دەڕوانێت و ئەوان داینەمۆی شۆڕش و پێشەنگی گیانفیدایی بوون لە پێناو کوردستان و یەکێتییەکەی مام، ئێمە ئەو مێژووە درەوشاوەیەی ئێوە لەبیرناکەین.
لە بارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتییەوە بافڵ تاڵەبانی وتی، ھەر بڕیارێک درابێت لە پێناو چاکسازی و بەرژەوەندی گشتیدا بووە و خەڵکی خۆشەویستی سنووری سلێمانی و ھەرێمی کوردستان سوودمەندی یەکەم دەبن و ئاشکراشیکرد، گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و دەمانەوێت ژینگەیەکی لەبار و ئارام بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەین.
جەختیشیکردەوە نابێت ھیچ کەسێک لە سەروو یاساوە بێت و پێویستە ھەمووان ھەست بە ئارامی و سەلامەتی بکەن و پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بە ئەرکی خۆمان دەزانین.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد وەک چۆن لە ڕابردوودا ھاوکار و پشتیوانی یەکێتی بوون، داواتان لێدەکەین ئێستاش بە ھەمان ڕۆحییەتەوە لەگەڵمان بن و پێکەوە ھەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێین.
دڵنیاییشی دایە ئامادەبووان کە چیتر دەستەگەری و کارکردن لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی قبوڵ ناکەین. لێدان لە سەروەری یاسا و سیخووڕیکردن بەسەر کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکەوە بنبڕ دەکەن و ھیچ کەسێکیش نابوورن و ڕادەستی دادگای دەکەن.
لای خۆشیانەوە سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاند، ئێمە لە ڕابردوودا پشتیوانی یەکێتی و سەرۆک مام جەلال بووین، لە داھاتووشدا ھەروا دەبین.
داواکارین یەکێتی بە ھەمان ڕۆحییەتی مام-ەوە بەردەوام بێت لە خەبات و لەناو خەڵکدا بێت. پشتیوانتان دەبین بۆ چاکسازی و ھەمووان پێکەوە بە ئاڕاستەی ژیانێکی ئارام ھەنگاو دەنێین و بەھا باڵاکانی کوردەواری دەپارێزین.
داواش لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی باشتر خزمەت بە ھاووڵاتیانی سنورەکە بکەن ھەلی دامەرزاندن بۆ دەرچووانی پەرستاری بڕەخسێنێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٣١٧٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٤ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٤٩ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە ١٠ ھەزار کەس لە ١٣٠ بنکە بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا خۆیان دەکوتن، تاوەکو ئێستا ١١٪ـی ھاوڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە.
تیمی کوردستانی عێراقی (سی پی تی) ڕاپۆرتێکی لە بارەی دانیشتنی دادگایکردنی ١٢ و ١٣ی تەمووزی ٢٠٢١ چالاکوانانی بادینان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، خراپ مامەڵە لەگەڵ زیندانیکراوەکان و کەسوکاریان کراوە ئەوەش مەبەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەردەخات بۆ ڕێگریکردن و پوکانەوەی چالاکی مەدەنی.
تیمەکە ڕاپۆرتەکەی دەربارەی دادگاییکردنی سزادراوان (شێروان تەھا، سلێمان موسا، جەمال خەلیل، کارگەر عەباس، بەندەوار ئەیوب، مەسعود عەلی، سلێمان کەمال، عامر خالید و فرسەت ئەحمەد) ئامادە کردووە.
"سەربەست سەبری" بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە مەبەستی ئارامی لە ناوچەکە، بە تایبەت ئەو گوندانەی ڕۆژانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت، ھێزێکی پاسەوانی سنوری عێراق خالێکی سەربازی لە نێوان گوندەکانی "ھرور و چەولک و کێستە" لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ دادەنێت بە مەبەستی گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە.
وتیشی، ماوەی چەند مانگێکە فڕۆکە و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە بیانوی بوونی "پەکەکە" ئەو گوندانە بۆردومان دەکات، ئەوەش بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی دانیشتوان و چۆڵکردنی بەشێکی زۆری گوندەکان.
شارەزایانی بواری ئابوریش دەڵێن، کردنەوەی ئەو جۆرە کۆمپانیایە کاریگەری لەسەر گەشەی ئابوری بازاڕ دەبێت، لە ھەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەت.
میحوەرەکە بە ناوی میحوەری دەرەوەی شار لە بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عیراق لە پارێزگای کەرکوک پێکھێندراوە و لە پردێ دەستبەکار بووە.
سەرپەرشتیاری میحوەرەکە تەئکیدی کردەوە ھەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیداکانی لیستە دەبێت لە پارێزگای کەرکوک.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ئامانج لە کرینی ئەو ئەمبوڵانسانە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیانە.
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجکردنی ٤ ملیار و ٥٢٧ ملیۆن و ٤٥٤ ھەزار و ٥٠٠ دینار بە مەبەستی بەڕێوەبردن و چاکسازی سێ پڕۆژەی بلواریی لە سلێمانی وەزارەتی دارایی لە ٨ی تەمموز نوسراوی کردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار بە مەبەستی تەرخانکردنی پارەکە بەڵام تا ئێستا خەرج نەکراوە.
وتیشی، دواکەوتنی پارەکە ھۆکاری تەکنیکی و کارگێڕییە و ھەرچەندە لە دوای دەرچوونی بڕیارەکە کاریانکردووە، بەھۆی ئەوەی پارەکە ڕاستەوخۆ جەرج نەکراوە و چووەتە قۆناغی تەندەرین دواکەوتووە، ئاشکراشیکرد، لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە دابین دەکرێت.
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت، "ئەو ھەوڵە بۆ جوڵاندنی سۆزی شەقامە "بەشیر حەداد" جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا لەناو پەرلەمانی عیراق بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان تا جێبەجێکردنی یاسای گشتی بودجەی عیراق لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ جوڵندنی سۆزی شەقامە.
باسی لەوەشکرد، بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دراوە و پێویستە حکومەت پابەندبێت پێوەی.