وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی دوو تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکراون کە ھاوڵاتیەکیان فریوداوە و لە کاتی کڕینی مەڕ و ماڵاتدا ٥٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێداوە.
شۆفێران ئاشکرایان کرد، لە ڕێگەی کۆمپانیایەکەوە کاری نۆرەیان بۆ ڕێک دەخرێت، بەڵام کۆمپانیاکە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەی زیادە پابەندی نۆرەی یاسایی نابێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ماوەی ھەفتەیەکە گوندەکانی "ئەدنێ و سەرەرو و دشێش و ئورە" لە "بەرواری باڵا" بەھۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاوە بێ کارەبان، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەباش لە ھەوڵدان بۆ گەڕانەوەی کارەبای ئەو گوندانە، بەڵام بەردەوامی بۆردوومانەکان بە ڕێگرییەکی گەورەی بەردەم ھەوڵەکانیان دادەنرێت.
عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای تێپەڕبوونی ٧٢ سەعات بەسەر ڕووداوەکەدا یەکێک لە بەرپرسیارانی ئەو تاوانەیان دەستگیرکردووە.
وتیشی، دەستگیرکراوەکە دانی بە تاوانەکەدا ناوە و ناوی کەسێکی تریشی ئاشکرا کردووە کە لە تاوانەکەدا ھاوکاریی کردووە. ھۆکاری ڕووداوەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەڕاندەوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دوو کەس بە چەکەوە ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی وەرزشکاری دیاری شاری کەرکوک محەمەد شەمسەدین و ژنەکەی و کچە تەمەن ١٠ ساڵەکەیان بریندارکرد و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە خێزانەکەی گیانی لە دەستدا.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٣٨٠ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢١ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦١٥ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد و تێیدا ڕایگەیاند "لەم یادەدا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر تەبایی و پەیوەندیی دۆستانە و بەھێزی نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو بەدیھێنانی ماف و ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان و بەھێزکردنی پێگەی کورد لە عێراقی فیدراڵدا".
دەقی پەیامەکە...
بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحمود
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
بە بۆنەی یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکەم، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر تەبایی و پەیوەندیی دۆستانە و بەھێزی نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو بەدیھێنانی ماف و ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان و بەھێزکردنی پێگەی کورد لە عێراقی فیدراڵدا.
پابەندی خۆشمان دووپات دەکەینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی وڵاتەکەمان بە ھاوکاری سەرجەم لایەنەکان لە پێناو حوکمڕانییەکی سەرکەوتوو و گێڕانەوەی متمانە بۆ ھاووڵاتیان.
یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پیرۆزبێت و ھەر لە پێشکەوتن و گەشەکردندا بن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە رێنماییەکی نوێدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەمەودوا لە بری ساڵانە پێویستە سەرجەم نەخۆشخانە ئەھلییەکان مانگانە ٥٪ی باج بدەنە حکومەتی ھەرێم و ھۆشداریش دەدرێتە نەخۆشخانە ئەھلییەکان ئەو رێژە باجەی دیاریکراوە، نابێت ببێتە ھۆکارێک بۆ بارگرانی لەسەرشانی ھاوڵاتیان، بەڵکو لە داھات و قازانجی نەخۆشخانەکان وەردەگیرێت، ئەگەر نەخۆشخانە و پزیشکان سەرپێچی بکەن، توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگەیاند، پێویستە ١٥ی ھەموو مانگێک ئەو رێژەی باجە بخرێتە سەر ژمێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان، ئەگەر ھەر نەخۆشخانەیەک پابەند نەبێت، مانگانە رێژەی باجەکەی بۆ ١٠٪ زیاد دەکرێت.
رەمەک رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵیش دەڵێت، چارەسەرەکە لەرێگەی دابینکردنی ئاوە بە تانکەر و بڕێکی دیاریکراو ئاوی خواردنەوە بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت.
جەختیشیکردەوە، چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ، بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند، کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە بەناوی بەھادین عەبدول دوایی دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی وەفا، بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھەڵەبجە بەردەوام لە ھەڵکشانەدایە، تەنھا ئەمڕۆ لە کۆی گشتی پشکینەکان لە ٦٥٪یان ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە و ھەڵگری ڤایرۆسەکەبوون.
بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم، لە مانگی حوزەیراندا ٩٢٨ ھەزار و ٦٧٤ ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون، بەڵام بەپێی کۆتا راپۆرتی ناوەندەکە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران کەمبوونەتەوە بۆ ٩٢٥ ھەزار و ٥٣٢ کەس.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ٤١%ی ئاوارە و پەنابەران لە سنوری پارێزگای ھەولێرن و ٤٠% لە دھۆک و ١٩%شیان لە سلێمانی نیشتەجێن.
راشیگەیاندوە، ماوەی چەند ھەفتەیەکە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و ناوچە دابڕێنراوەکان زیادیکردووە، ئەگەر پەلامارەکان بەردەوام بن پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی ئاوارەبوونی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روو لە ھەرێم بکات.
د.فەرھاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حاڵەتەکانی توشبون بەکۆرۆنا زیادیکردوە و رەوشەکەش وادەخوازێت ھاووڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.