ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە قەزاکردنی بازیان و حاجیاوا بە پێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت و ژمارەی دانیشتوانی بازیان گەیشتووەتە ٦٧ ھەزار کەس و دانیشتوانی حاجی ئاواش ٦٥ ھەزار کەسە و لە ڕووی جوگرافیشەوە ڕووبەرێکی فراوانیان ھەیە، بەو جۆرەش ھەردوو ناحیەکە گونجاون بۆ ئەوەی بکرێن بە قەزا.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، دوای پەسەندکردنیان لە ئەنجومەنی پارێزگا، پێشنیازەکە ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت و بۆ بڕیاری کۆتاییش ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە زۆرینەی دەنگ، پێشنیازی بە قەزاکردنی ھەر یەک لە ناحیەکانی بازیان و حاجیاوای پەسەندکرد و ئاڕاستەی حکومەتی کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان.
ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ھەموو ڕێکارە یاساییەکان بۆ بەقەزاکردنی ئەو دوو ناحیەیە کراون، ھیواشی خواست ئەو ھەنگاوە ببێتە مایەی گەشەکردن و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ دانیشتوانی ھەردوو ناحیەکە.
لە دەستپێکی سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کرد.
سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێی دواین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، پرسی نوسینەوەی دەستووریش، یەکێکی تر دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.
"مەعروف مەجید" ھاوسەرۆکی بۆردەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە مانگی شەشەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە ٥ ملیار دینار بۆ ئاودانی باخچەکانی سلێمانی، بەڵام تا ئێستا پارەکە تەرخان نەکراوە و ٥ ساڵە شاری سلێمانی لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی کەمی ئاو بۆ باخچە و پارکەکان دەبێتەوە. وتیشی، تەنھا ئاودانی باخچە و بلوارەکانی سلێمانی ڕۆژانە پێویستیان بە یەک ملیار لیتر ئاو ھەیە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە مەبەستی ماڵئاوایی کردنی کۆنسوڵی بەریتانیا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی کۆنسوڵی کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا لە ھەرێم ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی ھەرێم لە پرسی ڕیفۆرم و چاکسازی و بە تایبەتیش لە بواری یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەدا.
ھیواشی خواست لە قۆناغی داھاتوودا پەیوەندییەکانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت بە تایبەت کە حکومەتی ھەرێم پڕۆسەی دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی دەست پێکردووە و لەمەشدا پێویستی بە ھاوکاری زیاتری بەریتانیا ھەیە.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ھەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرا، کە تیایدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆڵی کۆنسوڵ و حکومەتی بەریتانیادا کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەکەوە ھەوڵی لێکنزیککردنەوەی لایەنەکانی ناوخۆی ھەرێمیان داوە و لەلایەکیتریشەوە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵیشیان کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێی دانووستانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ھەر لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لە نیەتی حکومەتی ھەرێم کە دەیەوێت یاسای بودجە جێبەجێ بکات و ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تری نێوان ھەرێم و بەغدا لە ڕێی دانووستانەوە.
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کرد حکومەتی ھەرێم سەرقاڵی پڕۆسەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانە بۆ پارێزگار و قایمقام و بەڕێوبەرە گشتییەکان ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و باشتر خزمەتکردنی ھاوڵاتیان.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەیمس تۆرنتن سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە لە ماوەی ڕابردوو پشتیوانێکی باشی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا بووە و ئاماژەی بەوەشدا کە لە داھاتووشدا ئاستی ھەماھەنگی و ھاوکارییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەریتانیا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی وەرگرتنی دکتۆرای فەخری پیرۆزیاییەکی گەرم لە د. عومەر شێخمووس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
ھاوکات ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ئامادەی بوو سەردانی عومەر شێخمووس، تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان کردوو .
لە دیدارێکدا بە گەرمی پیرۆزباییمان ئاڕاستەی عومەر شێخمووس کرد بە بۆنەی بەدەستھێنانی دکتۆرای فەخری، کە لە لایەن زانکۆی کۆیە لە بەرامبەر توانا و ماندووبوونی دەیان ساڵەی لە سیاسەت و پەیوەندیی نێودەوڵەتیدا پێی بەخشرا.
ھەر لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی ئێستا و ئەو ئاڵەنگاریانەش تاووتوێ کرا کە رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان و عێراق بوونەتەوە، و جەختیش کرایەوە لەسەر ئەو دەستپێشخەریانەی کە ئامانج لێیان زاڵبوونە بەسەر ئەو ئاستەنگانەی رێگری لە بەرەوپێشچوون دەکەن.
سەڵاح جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردستان نیوزی راگەیاند، ٨٣ ھەزار تەکسی لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام تەنھا ١٠ ھەزار خاوەن تەکسی لۆگۆ و شریتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە، ئەوەش دەکاتە ١٢%ی کۆی تەکسییەکان و رێژەیەکی کەمە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ١ی ئاب کۆتا وادەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و تا ئێستا ھیچ بڕیاریک نیە بۆ درێژکردنەوەی، وەزارەتی ناوخۆش بڕیاریداوە ئەگەر شۆفێرانی تەکسی تا ١ی ئاب بڕیارەکە جێبەجێ نەکەن، ٥٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێن.
لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەش بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە وتی، وەزارەتی ناوخۆ میکانیزمەکانی دادەنێت و جێبەجێی دەکات.
لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەشت پرۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ سێ پرۆژە یاسا دەکرێت، بەئامادەبونی لایەنی پەیوەندیداریش لە حکومەتی ھەرێم گفتوگۆ دەکرێت لەسەر چۆنێتی پڕکردنەوەی کورتھێنانی موچە و ھۆکارەکانی جێبەجێ نەبونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنورییەکان و داھاتی نەوت و ناوخۆ.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ھەمان میکانیزمی مانگی پێشوو رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ٦ی ٢٠١٧ موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.
راشیگەیاند، رۆژی چوار شەمەش ڕێکەوتی ٣ی ٦ی ٢٠٢١ موچەی ھێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەشدەکرێت.