خالید شوانی: كورد شەڕی مان و نەمان لە كەركوك دەكات
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
خالید شوانی یەكێتی
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
خالید شوانی یەكێتی
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنـی ئەمریکی رایگەیاند، کە روسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "جیران کە کۆپیکراوی شاهیدی ئێرانە" بۆ تاران دابین دەکات بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە، کە بەکارهێنانی ئەم درۆنانە، کە ئێستا لە ناوخۆی روسیا بەرهەم دەهێندرێن، دژی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا راستییەکی حاشاهەڵنەگرە و%100 پشتڕاستکراوەتەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە لوتکە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە 28ی شوباتدا ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانیان دژی تاران دەستپێکرد بە پاساوی هەڕەشەی ئەتۆمی، کە تێیدا چەندین سەرکردەی باڵای ئێران کرانە ئامانج.
لە بەرانبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران وەک وەڵامدانەوەیەک پرۆسەیەکی بەرفراوانی بە موشەک و درۆن بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان و بنکە ئەمریکییەکان لە وڵاتانی دراوسێ دەستپێکردووە، ئەمەش مەترسییەکانی تەشەنەسەندنی جەنگێکی گشتگیر لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی رەت کردەوە، کە باس لە بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن لە هێرشکردنە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێزەکانیان بە هیچ شێوەیەک بەشێک نین لە گرژی و ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکە و بەشداریی هیچ کردەیەکی سەربازییان دژ بە هیچ لایەنێک نەکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ئەرکی سەرەکی هێزەکانیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە و پابەندن بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عیراق
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوە، بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە لەلایەن ئێرانەوە ژمارەیەک وڵات زیانیان بەرکەوتوە و دەبێت چارەسەری ئەو کێشەیە بکەین.، داواشی لە چەند وڵاتێک کردوە کەشتی جەنگی بنێر بۆ کردنەوەی گەروەکە.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات نوسیویەتی؛ کۆمەڵێک وڵاتی کاریگەر، کە بەهۆی هەوڵەکانی ئێران بۆ داخستنی گەروی هورمز زیانیان بەرکەوتووە، کەشتی جەنگی رەوانەی ناوچەکە دەکەن.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، کە ئامانجی ئەم هەنگاوە هاوبەشە لەگەڵ ئەمریکا، دەستەبەرکردنی ئاسایشی رێڕەوە ئاوییەکان و بەکراوەهێشتنەوەی گەروی هورمزە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، کە هێزەکانیان توانای سەربازی ئێرانیان بە تەواوی پەکخستووە، بەڵام هێشتا مەترسی هێرشی درۆنی و مینڕێژکردن لەلایەن تارانەوە ماوە.
لە پەیامەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ داوای لە وڵاتانی وەک چین، فەرەنسا، ژاپۆن و بەریتانیا کردوە بەشداری بکەن لە کۆتاییهێنان بەو هەڕەشانە و رایگەیاندوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بۆردومانکردنی کەناراوەکان و تێکشکاندنی هەر بەلەم و کەشتییەکی ئێرانی، کە بێتە ناو ئاوەکانەوە و ببێتە هۆی مەترسی.