کوردستانکوردستان

لە دیدارێکدا کە ھەریەک لە د. سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەردار ھەرکی ئەندامی سەرکردایەتی و پۆڵاد شێخ جەنگی فەرماندەی ھێزەکانی دژەتیرۆر ئامادەی بوون، گفتوگۆیەکی جدی و ھەمەلایەنە کرا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ڕێوشوێنەکانی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا.


ھاوسەرۆکان جەختیان لە بەردەوامی ڕۆڵی ئەمریکا کردەوە بۆ یارمەتیدانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا، پێزانینی خۆشیان دەربڕی بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە ئەمریکا ھەیبووە لە یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە تایبەت لە جەنگی دژەتیرۆردا، پێویستی بەردەوامبوون و ئەنجامدانی کاری ھاوبەشیان دووپاتکردەوە بە تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و لەناوبردنی شانە نوستووەکانیان لە وڵاتدا.


لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ھاوسەرۆکانی یەکێتیی ڕوانینی خۆیان لەبارەی دۆخی ئێستا و کێشە و قەیرانەکان و ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنییەکانیان بۆ وەفدی ئەمریکا خستە ڕوو.
جەختیشیان لە ھەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کردەوە بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و نەھێشتنی ناکۆکی و گرژییە سیاسییەکان و بە فاکتەرێکی گرنگیان دانا بۆ برەودان بە پڕۆسەی سیاسی بەھێزی پێگەی کورد لە بەغدا، لەو ڕووەشەوە پێکھێنانی بەرەیەکی نیشتیمانی فراوانیان بە گرنگ زانی بۆ یەکگوتاری و یەکھەڵوێستی لەبارەی ئەو بابەتانەی ڕەھەندی نەتەوەیی و نیشتیمانییان ھەیە .


لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ھاوسەرۆکان دووپاتیان کردەوە کە گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش و پەنابردن بۆ دەستوور تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانە لە نێوان ‌حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ بە تایبەت کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان کە ئێستا بەھۆی ھەڕەشەکانی داعشەوە ھاووڵاتییانی ئەو ناوچانە ژیانیان لە مەترسیدایە.


سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، ھاوسەرۆکان تەئکیدیان کردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دوور لە دەستتێوەردان.


وەفدەکەی ئەمریکاش جەختیان کردەوە لە سەر بەردەوامیی ئەرکەکەیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و پابەندبوونی وڵاتەکەشیان بۆ پشتیوانیکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق و بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەھێزکردنی ئابووری و بەردەوامی کاری پێکەوەیی لە چوارچێوەی بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان ھەردولا لە تەواوی بوارەکاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا گفتوگۆ لە بارەی چەند پێشنیازەیاسایەک کرا کە تایبەتە بە پاراستنی بەڵگەنامە ئەرشیفییەکانی کوردستان، لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی کارەبا.
بڕیاریشە دوای تاوتوێ کردنی بڕگە و خاڵە پێشنیازکراوەکانی ئەو پڕۆژەیاسایە، لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەماندا بخرێتە دەنگدانەوە و ببێتە یاسا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان ئامانج لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردنە لە بارەی پرسی دەستوری ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکاکان زیادی کردووە و شەوی ڕابردوو چەند سەنگەرێکی سوپای عێراق لە سنووری داقوق لەلایەن داعشەوە پەلامار دران، ھەروەھا لە نزیک گوندی بەشیر لە ناحیەی تازە داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا و شەش ئەندامی حەشد بوون بە قوربانی.


بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی عێراقیش ڕایگەیاند، لە ناوچەی زاب لە قەزای جەویجەی کەرکوک سیخوڕێکی داعشیان دەستگیرکردووە، کە زانیاری لە نێوان حەشارگەی چەکدارانی داعش و شانە نووستووەکان ئاڵوگۆڕکردووە. ھاوکات لە داقوق تیرۆرستێکی تری داعش دەستگیرکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نوخشە ناسیح" قائیمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، جگە لەو بودجەی بۆ ناوەندی قەزای ھەڵەبجە دابینکراوە، بڕی ٥ ملیاریش بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزا و ناحیەکانی ھەڵەبجە تەرخانکراوە، دوای دەستنیشانکردنی دەست دەکرێت بە خەرج کردنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان ھاتووەتە سلێمانی و لە ئێستادا لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لەگەڵ ڕێکخەر و بەرپرسانی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە دواتریش سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکات.


بە پێی زانیارییەکان ئامانج لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردنە لە بارەی پرسی دەستوری ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری ئامێدی دەسوڕێنەوە و ئەمڕۆش زنجیرە چیاکانی مەینیان بۆردومان کرد.


لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکرد و لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوو بە چڕی ئۆپراسیۆنی بۆ سەر قەزای ئامێدی لە دھۆک و ناوچەی برادۆست لە ھەولێر دەستپێکرد و چەندین ناوچەی داگیر کرد، ھاوکات ژمارەیەک ھاووڵاتیش بوون بە قوربانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئەمساڵدا بەھۆی کەم بارانی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێ، نیشانەکانی وشکە ساڵی لە بەشێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەرکەوت و لە ئێستاشدا بەھۆی کەمبوونەوەی ئاو لە ڕووباری دیجلە و بەنداوی دھۆک، گرفتی کەمی ئاوی ماڵان بۆ دانیشتوانی دھۆک دروست بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی دەباشانی کرد و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکانی یەکێتی پێشوازی لێکرا و  ئێستاش لە کۆبوونەوەدان.


بڕیاریشە، دواتر سەردانی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان بکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاکی، دامەزراوەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی پێشمەرگە ناوخۆ و دۆسیەی ھێزەکانی ئاسایش، ھیچ داتایەکیان ئاڕاستەی دەستەی دەسپاکی نەکردووە لە بارەی جێبەجێکردنی یاساکەوە.


لە پرسی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و بە پێی ڕاپۆرتی دووەمی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە کۆی ٩٢٨ ملیار دینار قەرز کە لای بازرگانەکانە، تەنھا دوو ملیار و ١١ ملیۆن دیناری گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە دیدارێکدا بەردەوامی گفتوگۆی ھەمەلایەنە و پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش و کاری پێکەوەیی دووپات کرایەوە، بۆ درووستکردنی متمانەیەکی بەھێز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەویش بە گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە ئیمزاکراوانەی کە لە نێوان لایەنەکان ھەیە بە تایبەت لەسەر بابەتە  نیشتیمانیی و ستراتیژییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل.
ھاوکات درووستکردنی کەشێکی ئارام و وەلانانی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان و دۆزینەوە و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی ھاوبەش کە جێگەی ڕەزامەندی ھەموو لایەنەکان بێت دووپات کرایەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و دەستکەوتەکان و بەرگریکردن لە مافەکان.
لە دیدارەکەدا ھاوسەرۆکان ڕوانینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان دووپاتکردەوە بۆ یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان و گەیشتن بە دیدی ھاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ھەر پڕۆژە و بڕیارێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات.
لای خۆیەوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ ھەڵوێست و ڕوانینە واقیعییەکانی ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری پێکەوەیی نێوان لایەنەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان  ٨٠٥ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ٩٩٥ توشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٣٣)

 
١. پشکنین: (٦٦٤٥ پشکنینی نوێ) 
• (٢١٩٠) ھەولێر
• (١٢٣٢) سلێمانی
• (٢٦١٦) دھۆک
• (٦٧) ھەڵەبجە
• (٥١٢) گەرمیان
• (٢٨) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: (٨٠٥ تووشبووی نوێ)
• (١٤١) ھەولێر
• (١٩٦) سلێمانی
• (٣٧٧) دھۆک
• (٢١) ھەڵەبجە
• (٦١) گەرمیان
• (٩) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٩٩٥ چاکبوون)
• (١٥٦) ھەولێر
• (٣٩٧) سلێمانی
• (٣٦٩) دھۆک
• (٨) ھەڵەبجە
• (٥٥) گەرمیان
• (١٠) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: (١١ مردن)
• (٣) ھەولێر
• (١) سلێمانی
• (٧) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین 

•
 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٦٦٨٢٣٣ (٥٨٢١٣٥ ھەولێر، ٣٨٢٠٢٠ سلێمانی، ٦٩١٨١٧ دھۆک، ١٢٢٦١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٥٣٥٨٢ (٤٩٣٥٣ ھەولێر، ٤٦٤٨٥ سلێمانی، ٥٤٢٥٤ دھۆک، ٣٤٩٠ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٣١٢٤٤ (٤١٦٦٠ ھەولێر، ٣٨٨٤٢ سلێمانی، ٤٧٦٤٢ دھۆک، ٣١٠٠ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٨٢٧٠ (٦٥٧٧ ھەولێر، ٥٧٧٥ سلێمانی، ٥٦٧٣ دھۆک، ٢٤٥ ھەڵەبجە)
مردن ٤٠٦٨ (١١١٦ ھەولێر، ١٨٦٨ سلێمانی، ٩٣٩ دھۆک، ١٤٥ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٤ی ئایار ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھێزەکانی پاسەوانی سنوور بەمەبەستی رێگرییکردنی لە لەشکرکێشی زیاتری سوپای تورکیا سێ بنکەی سەریازییان لە چەند شوێنێکی ستراتیژی ناحیەی کانی ماسێ دامەزراندوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان تورکیا لە زناری کێستەی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ چەند بنکەیەکی تری سەربازی دامەزراندوە و نزیکەی دوو ھەفتەیە بە بەردەوامی سنورەکە بۆردومان دەکات و تۆبخانەکانیی چەندین شوێنیان تۆبباران کردوە.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم، دوای ووردبینی و پێداچونەوە بە لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی لەلایەن لیژنەی ووردبینی و پێداچونەوە و پاککردنەوەی لیستەکان ، بەپێی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە بەردەوامبونی خەرجکردنی منحەی مانگانەی وەجبەی یەکەم بۆ ٦٣٩ زیندانی سیاسی.
 لە نوسراوەکەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، بەمەرجێک منحەی زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت، ھەر یەکێکیان لە رێگەی بایۆمەتری و بەڵێننامەی دادنووس بیسەلمێنێت، ھیچ مووچە و منحەیەکی تری نییە لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری، مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەئکید لە پێویستی فەراھەمکردنی ئازادی بۆ کاری رۆژنامەوانی دەکەنەوە، کە پایەیەکی گرنگی بەرەوپێشچوون و پەرەپێدانی میدیایە، لە مێژە یەکێتی (نان و ئازادی) کردووەتە پرەنسیپی نەگۆڕی خۆی و پشتیوانییەکانی سەرۆک مام جەلالیش بۆ رۆژنامەنووسان و نووسەران لەوبوارەدا پرشنگدارە.

جەخت دەکەنەوە، لەسەر دەستگەیشتنی رۆژنامەنووسانی کوردستان بە زانیاری و سەرچاوەکان بە بێ جیاوازی، کە ئەوەش بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی فەراھەمبوونی میدیایەکی بەتوانا و شەفاف و دوانەکەوتووە. 

راشیگەیاندووە، ئومێد دەکەن پانتایی ئازادیی و رەخنەگرتن بەرتەسک نەکرێتەوە و لە جێگەی بەندکردنی رۆژنامەنووسان، مامەڵەی یاسایی و ھاوچەرخیان لەگەڵ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەگەڵ ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی پێشوازیمان کرد لە د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان. 
رشیگەیاندووە، ئاماژەمان بە گرنگی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆککۆمار کرد بۆ کارکردن لەسەر یەکخستنی ڕیزەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور، کە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان لەخۆ بگرێ، سوپاسی د.بەرھەممان کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی کە تیادا سەرکەوتوو بووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی کە پێشتر ھاتوونەتە پێش و تێپەڕاندنی کێشەکان بە شێوەیەکی ژیرانە کە خێر و بەرژەوەندیی گەلی تیادا بێ بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە. 
لاھور شێخ جەنگی دەشڵیتباسمان لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد و ڕامانگەیاند کە ھەڵبژاردنی داھاتوو ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەھێز بۆ داھاتووی عێراق و ھەرێمی کوردستان. 
ئاشکراشیکردووە جەخت لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو دەکەینەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، کە جێگەی ڕەزامەندی ھەمووان بێت. 
وتیشی، باسمان لە بەستنی ھاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، بە ھەنگاوێکی گرنگمان لە قەڵەمدا بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و بەدەستھێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە بەغدا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10081009101010111012...1015