محەمەد باقر قالیباف: موچەی فەرمانبەران و هێزە چەکدارەکان زیاد دەکەین
بڵند
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند کە بەدواداچوون بۆ زیادکردنی موچەی فەرمانبەران و هێزە چەکدارەکان لە نیوەی دووەمی ساڵدا دەکەن و بە ئەرکی خۆیانی دەزانن لە رێگەی سەرچاوە داراییەکانیانەوە ئەو کارە بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ زیادکردنی موچەی فەرمانبەران و هێزە چەکدارەکان و لە شەش مانگی دوەمی ئەمساڵی هەتاوی ئێراندا ئەو کارە دەکەن.
قالیباف دەڵێت؛ بەدڵنیاییەوە دەبێت لە نیوەی دوەمدا زیادکردنی موچەیان هەبێت بۆ فەرمانبەران و بەتایبەتی هێزە چەکدارەکان و ئەوەش بە ئەرکی خۆیان دەزانن.
ناوبراو داوای لە پەرلەمانتاران کردوە هاوکار بن بۆ ئەوەی پێشینەی کارەکانیان بدەنە ئەو بڕگە یاساییانەی کە لە ئێستادا کێشە و گرفتی خەڵک چارەسەر دەکەن.
هەروەها پێشنیازیشیکردوە، خۆیان لەو پێشنیازانە بەدوربگرن کە کات دەگرن، تا بتوانن تەواوی هەوڵەکانیان بۆ کارە سەرەکییەکان تەرخان بکەن.
بە پێی رۆژمێری ئێران کە هەتاوییە، شەش مانگی دووەمی ساڵ لە مانگی 9ـی(ئەیلول) زانین دەستپێدەکات تا مانگی سێی(مارس)ـی ساڵی داهاتوو.


