کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
بڵند
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و سەرەتاش کاریگەرییەکەی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات، دواتر روو لە ناوچە جیا جیاکانی تر دەکاتو پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیی بۆ 48 سەعاتی داهاتوی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکانیش لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی دەڵێت؛ نمەباران لە سەنتەری شارەکان دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت؛
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان:19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9پلەی سیلیزی


