دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ: هاتوچۆی گەشتیاریی و بازرگانی بەردەوامە
بڵند
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دوای بڵاوبونەوەی چەند دەنگۆیەک لەسەر داخستنی، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵيتی باشماخ رایگەیاند، مەرزەکە کراوەیە بە روی گەشتیاریی و بازرگانیدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران و شۆفێر و بازرگانانی ئاگاداردەکاتەوە کە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کراوەیە بۆ هاتوچۆی گەشتیاریی و بازرگانی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم ئەو هەواڵانەی کە لە کۆمەڵێک پەیجی سێبەر و دور لە ئەتەکێتی رۆژنامەوانی بەدرۆ دەخەنەوە و کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی شەو و رۆژ لە خزمەتی هاووڵاتیان و گەشتیاراندان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە هەرکەناڵ و پەیجێک هەواڵی نادروست و ناڕاست بڵاوبکاتەوە رێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگرینە بەر و روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.


