دەروازەی پەروێزخانە: لە سنوری ئێمە نەوتی قاچاخ نەدۆزراوەتەوە
بڵند
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
عەباس ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگریی عیراق بڵاویکردوەتەوە و لە چەند پەیج و پێگەیەکی هەواڵی دەڵێن؛ دەروازەی پەروێزخانە دورە لە راستییەوە.
عەباس ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو وێنانە پارێزگای سەلاحەدینە نەک پەروێزخان، ئەو پەیج و ئەکاونتانەی ئەو دەنگۆیان بڵاوکردوەتەوە، کە دەڵێن لە سنوری پەروێزخان بۆری نەوتی دزراو دۆزراوەتەوە مەبەستیان ناشیرینکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانە
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتیان دڵنیادەکەنەوە ئەو هەواڵە کە وەزارەتی بەرگریی عیراق بڵاویکردوەتەوە دۆزینەوەی بۆری نەوتی قاچاغ لە پارێزگای سەلاحەدینە و لە هەواڵەکەی وەزارەتی بەرگری عیراقدا بەڕونی ئاماژەی پێکراوە.
عەباس ئیسماعیل جەختیکردەوە، ئەوانەی ئەو هەواڵە چەواشەکارەیان بڵاوکردوەتەوە، بەمەبەست دەیانەوێت هاووڵاتیان چەواشە بکەن، نایانەوێت روداوەکان وەک خۆیان بگەن بە هاونیشتمانیان.
هەروەها داواشیکرد، ئەوکەسانەی لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانەوەن بەرپرسیارانە و پیشەیانە مامەڵە بکەن پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک بەدواداچون بکەن، لە راستی و دروستی هەواڵەکە بکۆڵنەوە پێش بڵاوکردنەوەی.


