بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،بۆ کۆچی دوایی ئامۆزای مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی مامۆستا عیرفان و بنەماڵەکەیان کرد.

دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ئامۆزای بەڕێزتان (مامۆستا نەجمەدین عومەر عەبدولعەزیز)ـمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.