ئیمانیۆل ماکرۆن و عەلی زەیدی پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
بڵند
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
ئیمانیۆل مارۆن و عەلی زەیدی تاوتوێ پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد و سەرۆکی فەرەنساش پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عیراق و بەرنامە چاکسازییەکانی دەربڕی.
ئەمڕۆ شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویکردوە، ئیمانیۆل مارۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق تاوتوێی پێشهاتەکان و رەوشی ناوچەکەیان کرد.
لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیراندا هاتوو؛ هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و فەڕەنسا و ئاسۆکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەشیان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان تاوتوێ کرد.
لە میانەی پەیوەندییەکەدا، عەلی زەیدی جەختی لە بەردەوامبوونی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە چاکسازییەکانی کردەوە، لە سەروی هەموویانەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، رێگریکردن لە قاچاخچێتی و کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، شانبەشانی بەردەوامبوون لە چاکسازییە ئابوورییەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی و ئابوری، و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان.
لای خۆیەوە، سەرۆکی فەڕەنساش بە گویڕیە راگەیەندراوەکە، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عیراق و بەرنامە چاکسازییەکانی دەربڕی و جەختی لە پەرۆشیی فەڕەنسا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەماهەنگی و هاوبەشی لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکاندا کردوەتەوە.


