نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانییان كرد و لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  كۆبوونەوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز لە سلێمانی رایگەیاند، یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دیالۆگی نیشتمانی و بڕیارەكانی حكومەتی عیراق تایبەت بە هەرێمی كوردستان.

وتیشی، كۆبوونەوەكە لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كورستان، قوباد تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دیالۆگی نیشتمانی كرا كە بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەنێوان عیراق و هەرێمی كوردستان لە بەغداد بەڕێوەبچێت بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان.

پەیامنێری كوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بڕیارەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق تاوتوێكرا تایبەت بە كێڵگە نەوتیی و دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.