ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.

پەیامنێری كوردسات نیوز لە سلێمانی رایگەیاند، كۆبوونەوەكە لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، قوباد تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆكی پارتییە، بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەردوولاش لە كۆبوونەوەكەدا بەشدارن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دیالۆگی نیشتمانی دەكرێت كە بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەنێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد بەڕێوەبچێت بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەت.

پەیامنێری كوردسات نیوز وتیشی، لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بڕیارەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكرێت تایبەت بە كێڵگە نەوتی و دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.