فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی بانگەوازەکەی فایەق زێدانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: پشتیوانیی خۆمان بۆ هەر هەنگاوێک رادەگەیەنین کە ببێتە هۆی پاراستنی شەفافیەتی داهاتەکانی عیراق.
 
دەقی راگەیەنراوەکە:

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە نیشتمانییە دووپاتدەکاتەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر دکتۆر فائق زێدان بانگەوازی بۆ کردووە، بە ئامانجی ئەنجامدانی دیالۆگێکی نیشتمانیی گشتگیر لەپێناو چارەسەرکردنی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ دەستووری عیراق؛ کە لە پێشەکییەکەیدا هاتووە پێویستە پارێزگاری لە هاوسەنگی، سازان و هاوبەشیی راستەقینە بکرێت کە بوونەتە ئەو بنەمایەی عیراقی نوێی لەسەر دامەزراوە.
 
جارێکی دیکەش جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە دەستور نەخشەڕێگا بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زامنی مافەکانی هەموو رۆڵەکانی گەلی عیراق بێت، بەتایبەتی گەلی کورد کە لە رابردوودا قوربانیی داوە لە پێناو بەدیهێنانی ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ هەموو عیراقییەکان.
 
هاوکات فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕوای وایە کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش، زامنی یەکپارچەیی عیراقە لە پێناو بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشدا.
 
لە هەمان کاتدا پشتیوانیی خۆمان بۆ هەر هەنگاوێک رادەگەیەنین کە ببێتە هۆی پاراستنی شەفافیەتی داهاتەکانی عیراق، سنووردانان بۆ دیاردەی گەندەڵی و پاراستنی سامانە گشتییەکانی وڵات.
 
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
26ی تشرینی دووەمی 2026