ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی توركیا بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی پڕۆسەی ئاشتی كۆبووەوە
رێبین
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا بە سەرۆكایەتیی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی پڕۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی كۆبووەوە.
چاوەڕوان دەكرێت دوای ئەم كۆبوونەوەیە دەزگای هەواڵگریی توركیا و سوپای وڵاتەكە هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغی چەكدانان، كشانەوەی هێزەكان لە هەندێك ناوچەی هەرێم و رەوشی مەیدانی بكەن.
هەروەها بڕیاری ئەنجومەنەكە لەبارەی چاودێریكردن و پەسەندكردنی چەكدانان رۆڵێكی سەرەكی لە جێبەجێكردنی یاسای چوارچێوەدا دەگێڕێت و راگەیەندراوی كۆتاییش دەریدەخات كە حكومەت بە روانگەیەكی ئەمنی یان لەسەر بنەمای سیاسی و یاسایی مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەكە دەكات.


