لە كەناراوەكانی عومان كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تێكشكێندرا
رێبین
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا بڵاویكردەوە، لە كەناراوەكانی عومان كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە كاتی تێپەڕبوونیدا لە گەرووی هورمز بە موشەكێكی نەناسراو تێكشكێندراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا، رووداوەكە لە دووریی نزیكەی 33 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری خەسەبی عومان روویداوە.
لێپرسراوانی عومانیش ئاماژەیان بەوە كردووە، سەرجەم تیمی كەشتییەكە سەلامەتن، رووداوەكە هیچ مەترسییەكی ژینگەیی لێنەكەوتووەتەوە و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێكردووە.
ئەوەش لە كاتێكدایە گەرووی هورمز گرنگییەكی یەكلاكەرەوەی بۆ هەناردەكردنی نەوتی جیهانی و رێڕەوێكی سەرەكی دابینكردنی وزە هەیە و دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەروەكە وەك كاردانوەیەكبۆ هێرشەكان لەلایەن ئێرانەوە داخرا.


