قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە
ساکۆ سمکۆ
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کرد و پێکەوە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.
لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە 18ـی 11ـی 2027 بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی دەربازبوون لە رەوشی سیاسیی چەقبەستووی هەرێم کرا.
ئەوەش روونکراوەتەوە، ئاڵوگۆڕی بیروڕاش لەبارەی دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق کرا و تیایدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی عیراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.


