قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عیراق کۆبوونەوە باس لە رەوشی سیاسیی عیراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کراوە.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ ئەلێکساندەر گارسیا، باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عیراق پیرۆزبایی دەستبەکاربوونمان لێ کرد لە ئەرکە نوێیەکەیدا و باسمان لە رەوشی سیاسیی عیراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا کرد.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە، جەختمان کردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی زیاتر و کاری هاوبەش بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جیاوازەکاندا.