لە سلێمانی سەنتەرێکی جیهانیی بۆ چارەسەرکردنی ئالودەبوانی مادە هۆشبەرەکان دەکرێتەوە
بڵند
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بۆ یەکەمجار لە پارێزگای سلێمانی سەنتەرێکی جیهانیی بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی مادە هۆشبەرەکان دەکرێتەوە، ئەمڕۆش بەردی بناغەکەیان دانا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پارێزگای سلێمانی بەردی بناغەی سەنتەرێکی جیهانیی تایبەتمەند بۆ چارەسەرکردنی ئالودەبوانی مادە هۆشبەرەکان راگەیاند، کە بڕیارە لە ماوەی حەوت ساڵدا تەواو بکرێت.
سەنتەرەکە بە شێوەیەک دروستدەکرێت، کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەری ئالودەبون و چاکسازی گەنجان بگونجێت، ئەمەش یارمەتیان دەدات بۆ وەرگرتنەوەی ژیانی ئاسایی خۆیان و تێکەڵبوون بە کۆمەڵگە.
لە کۆنفرانشیکی رۆژنامەوانیدا، د. راهیل فەریدون، رایگەیاند، پڕۆژەکە نوێنەرایەتی ئەزونێکی ناوازە دەکات بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و هیواشی خواست، هیچ گەنجێک هەرگیز پێویستی بە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکە نەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، سەنتەرەکە بەرنامەی چاکسازی و چاودێری بۆ ئەو گەنجانە دابین دەکات، کە بەدەست ئالودەبوونەوە دەناڵێنن و ئامانج لێی یارمەتیدانیان بۆ چاکبونەوە و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان و تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگە.


