بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی وەفدێكی یۆنان گەیشتنە سلێمانی
یەحیا
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی، وەفدێكی باڵای یۆنان گەیشتنە سلێمانی و لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە پێشوازی لێكران.
ئێوارەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی پێشوازی كرد لە هەریەك لە یۆرگۆس یراهێپیتریتس، وەزیری دەرەوە و ئادۆنیس جۆرجیادیس، وەزیری تەندروستیی یۆنان.
لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، لە چەند ساڵی رابردوودا هەنگاوی زۆر باشیان ناوە بۆ دروستكردنی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ وڵاتی یۆنان و بە تایبەتی لە بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و تەندروستی و خوێندنی باڵادا كاری زۆر باش كراوە.
دووپاتیشیكردووەتەوە كە ئەم سەردانە هەنگاوەكان خێراتر دەكات، بڕیارە سبەینێش وەفدەكە بەشداری لە كۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانیدا بكات.


