لەسەر تێوەگلانی لە گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بریكاری وەزارەتی پیشەسازیی عیراقدا سەپێنرا.

دەستەی دەستپاكی عیراق بڵاویكردەوە، لەسەر دۆسێی گەندڵی و بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل دادگای باڵای رووبەروبونەوەی گەندەڵی ناسر كازم جەبر، بریكاری وەزارەتی پیشەسازیی عیراقی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا.

راشیگەیاندووە، ناوبراو بڕی 350 هەزار دۆلاری وەك بەرتیل لەبەرانبەر چاوپۆشیكردن و كەمتەرخەمی لە ئەركە كارگێڕییەكەی خۆیدا وەرگرتووە. 

ئەمەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی 13ی مانگی ڕابردوو هێزێكی ئەمنی سەر بە دەستەی دەستپاكی لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل و لە یەكێك لە خاوەن كارگەكانی چیمەنتۆ لە پارێزگای موسەننا بریكاری وەزارەتی پیشەسازی عیراقی دەستگیركرد  دەستگیركرا.