دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: دوو بازرگانی مادەی هۆشبەرمان بە 87 لیتر مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە دەستگیرکرد.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، لە 23ـی 10ـی 2026 دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک لەیەکێک لەبازگەکانی سنوری سلێمانی توانیان (دوو) بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی (87) لیتر ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کەبەشێوەی شل کرابووە چوار دەبەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات.
تۆمەتباران بە مادەی 25 لەیاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.