قوباد تاڵەبانی، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد کردووە کە لە دوبەی بەڕێوەچووە، دەشڵێت، "گفتوگۆمان کرد لەگەڵ چەندین دامەزراوە و کۆمپانیای گرنگ بۆ ئەوەی بێنە کوردستان".

قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: بەشداریمان کرد لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد لە دوبەی کە کەسانی پسپۆڕ و کۆمپانیا و لایەنی پەیوەندیدار لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهانەوە ئامادەبوون. گفتوگۆی زۆر گرنگ کرا لەبارەی داهاتووی ژیریی دەستکرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و چۆنییەتی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: گفتوگۆمان کرد لەگەڵ چەندین دامەزراوە و کۆمپانیای گرنگ بۆ ئەوەی بێنە کوردستان و هاوکاربن لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و ئەزمون و شارەزاییەکەیان هاوبەش بکەن لەگەڵ پسپۆڕان و ناوەند و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کوردستان.