موحسین رەزایی: ئامادەین لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكەین ئەگەر مەرجەكانمان جێبەجێ بكات
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دانوستان و كردنەوەی گەروی هورمز تەنها دوای جێبەجێكردنی پێشوەختەی مەرجەكەیان.
موحسین رەزایی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، ئەوان حەوت مەرجیان بۆ ئەمریكا داناوە، ئەگەر جێبەجێ نەكرێن، ناگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان و گەروی هورمزیش هەر بە داخیراوی دەمێنێتەوە.
دەشڵێت، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن شكستی هێنا و ریزبەندیی جێبەجێكردنی پابەندبوونەكان هەڵە بوو و دەبێت سەرەتا مەرجەكانیان جێبەجێ بكرێن و كاتی ئەوەیە مەرجەكانیان بسەپێنن.
وتیشی، گەروی هورمز تەنها بابەتێكی ڕێككەوتن نییە، بەڵكو بەشێكە لە گەرەنتیی جێبەجێكردنەكەی و ئەگەر ئەمریكا پابەندی بەڵێنەكانی بێت رێرەوێك لە گەروی هورمز دەكەنەوە.
رەزایی راشیگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی كەنداو سەبارەت بە ژێرخانی ئەمنی گفتوگۆ دەكەن بە ئامانجی رێگریكردن لە فراوانبوونی ململانێكان لە كاتی هەڵگیرسانی شەڕدا.


