لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر 14 پۆستی باڵا درا
ئارام حەمەعەلی
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆی 16 پۆستی بەتاڵ، دەنگی لەسەر 14 وەزارەت و پۆستی باڵای حكومەتەكەی عەلی زەیدی دا.
ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبونی 261 ئەندام بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدی پۆستە بەتاڵەكانی حكومەت كۆبوەوە و تێیدا دەنگی لەسەر موحسین مەندەلاوی، لەیس خەز عەلی و محەمەد تەمیمی وەك جێگرانی عەلی زەیدی دا، دەنگدان لەسەر كاندیدەكەی پارتیش بۆ جێگری سەرۆك وەزیران دواخرا.
هەر لە لە كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی نوێنەران یاسر مالكی وەك وەزیری ناوخۆ، نایف شەممەری وەك وەزیری بەرگری، قوتەیبە غازی وەك وەزیری پلاندانان، حەیدەر حسێنی وەك وەزیری خوێندنی باڵا، یاسین محەمەد وەك وەزیری رۆشنبیری، رێباز حەملان وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، محەمەد موسەوی وەك وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سەفا كینانی وەك وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەنگیان لەسەر درا.
جگە لەو وەزارەتانە هەرسێ وەزارەتە نوێیەكەی حكومەتەی عەلی زەیدی دەنگیان لەسەر درا كە بریتین لە محەمەد سەمعان وەزیری دەوڵەت، محەمەد ئەلدەراجی وەزیری ئابوری دیجیتاڵی و حوكمڕانی، عەلی ئەلدەخیلی وەزیری گەشتوگوزاری عیراق.
كاندیدی پۆستی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانیش دەنگی لەسەر نەدراو و دواخرا بۆ كۆبونەوەیەكی تری ئەنجومەنی نوێنەران .


