وەزارەتی ناوخۆی عیراق: تێچوی دەرهێنانی پاسپۆرت زیاد نەبووە و 91 هەزار دینارە
بڵند
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق تێچوی دەرکردنی پاسپۆرتی عیراقی بە 91 هەزار دینار دەمێنێتەوە و زیاد ناکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، تێچوی دەرهێنانی پاسپۆرت زیاد ناکرێت و وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراقدا دراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەیەوە، کە رسوماتی دەرهێنانی پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە 91 هەزار دینارەوە دەکرێت بە 101 هەزار دینار.


