دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئێران لە کۆتاییدا ناچار دەبێت خۆی بەدەستەوە بدات و جەختیشی کردەوە کە تاران لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی دۆخێکی زۆر دژوار و خراپ دەکات.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، کە لە چەند هەفتەی رابردوودا وڵاتەکەی زیاتر لە هەر قۆناغێکی تری مێژوویی، نەوتی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە گواستووەتەوە و دووپاتی کردەوە کە تاران لە ئێستادا «لە دۆخێکی باشدا نییە.

ترەمپ وتیشی، هێشتا بە وردی نازانم کە ئایا خۆیان بەدەستەوە دەدەن یان نا، بەڵام بێگومان لە کۆتاییدا خۆیان بەدەستەوە دەدەن. لەگەڵ ئەوەشدا، بارودۆخی ئێستایان زۆر خراپە.