لیژنەیەک بۆ روداوەکانی پردێ پێکهێندراوە و ئەمڕۆش سەردانی کەرکوک دەکەن و لەگەڵ رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبنەوە و دواتریش سەردانی پردێ دەکەن.

ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لیژنەکە لەسەر ئاستی سەربازی باڵا پێکهێندراوە لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی؛ هەریەکە لە فەرماندەی سوپای عیراق، دژەتیرۆری عیراق، سوپای عیراق، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی  نیشتمانی لە لیژنەکەدا دەبن.

ئاسۆ ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە دەچنە پردێ و سەردانی ماڵی هەردوو مێرمنداڵە کوردەکە دەکەن، کە لە روبەڕوبونەوەکانی هێزەکانی عیراق  و تیرۆرساتنی داعشدا شەهید بوون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکەش دەکەن.

جێی باسە، رۆژی 27-9ـی2026 دژە تیرۆرى عیراق لە روبەروبنەوەی دوو چەکداری داعشدا رایگەیاند، دوو چەکدارى داعشیان لە پردێ کوشتووە و یەکێکیتریشیان بە برینداری دەستگیرکردوە، بەڵام دواتر زانرا یەک چەکداری داعش کوژراوە و ئەویتر مێرمنداڵێکی کوردە و بە داعش لە قەڵەمیان داوە، ئەمەش بوە هۆی ناڕەزایتی و خۆپیشاندانی بەدوادا هات.