ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و رۆژنامەیەکی ئەمریکش ئاشکرای دەکات ژمارەیک هێزی ئەمریکی لە عیراق دەمێننەوە بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەو وادەیەی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دانراوە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردوەتەوە، بەشێک لە هێزی دەریایی  ئەمریکا لە عیراق دەمێننەوە.

رۆژنامەکە، لە راپۆرتێکدا  وردەکاری دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بڵاوکردوەتەوە؛ ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیک لە هێزەکانی مارێنز بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکانیان لە عیراق دەمێننەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، واشنتۆن توانا هەواڵگرییەکانیش دەهێڵێتەوە لەناو عیراقدا، بەمەبەستی  چاودێریکردن و بەدواداچون بۆ هەڕەشەکان.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئەمریکا هۆشداریی توندی بە حکومەتی عیراق داوە لەبارەی دروستکردنی هەر مەترسی و هەڕەشەیەک لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکانی.