عەلی زەیدی دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا بەرەو بەرلین بەڕێکەوت
سەوسەن سەید
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی زەیدی، دوای کۆتاییهاتنی سەردانە رەسمییەکەی بۆ فەڕەنسا، رووی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کرد.
نووسینگەکە ئاماژەی بەوەش دا: سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ فەڕەنسا دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و بەڕێوەچوونی مەراسیمی ئیمزاکردنی شەش یاداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاریی لەخۆگرت.



