سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، پڕۆسەی سەربازیی زۆرەملێ لە ئۆکراین لە داهاتویەکی نزیکدا دەگاتە ژنانیش. 

وەزیری دەرەوەی روسیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەیەکی دیپلۆماسیدا ئاماژەی بە پێشهاتەکانی قەیرانی ئۆکراین کردو رایگەیاد، ئاگاداری ئەو ڤیدیۆیانەن، کە بڵاودەکرێنەوە  وەزۆر هاووڵاتیان دەنێردرێن بۆ بەەکانی جەنگ.

جەختیشیکردەوە،  لە سۆنگەی بەردەوامی رفاندنی پیاوان لە شەقامەکان و ناردنیان بۆ بەرەکانی جەنگ بەبێ بانگهێشتنامەی رەسمی، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە بە زووی ژنانیش بگرێتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان بەردەوام چالاکییەکانی بەناو راوچییەکانی مرۆڤ دەیسەلمێنن کە گەنجان و تەنانەت بەتەمەنەکانیش لە شەقامەکانی کیێڤ و شارەکانی دیکە دەستگیر دەکەن و بە زۆر دەیانخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە و رەوانەی بەرەکانی جەنگیان دەکەن.