خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: مامۆستا حسێن کۆڵەکەیەکی گرنگی مێژووی رۆشنبیری و مەدەنیی گەلەکەمان بوو.

دەقی پەیامەکە:

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارف بڵاوکردەوە، کەئەمە دەقەکەیەتی: 

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی نووسەرو ڕۆمان و چیرۆکنووس مامۆستا (حسێن عارف عەبدولڕەحمان) زۆر غەمباربووم. 

مامۆستا حسێن کۆڵەکەیەکی گرنگی مێژووی ڕۆشنبیری و مەدەنیی گەلەکەمان بوو.

بەم کۆچە خەمێکی قوڵی جێهێشت، پرسەو سەرەخۆشی لە ڕۆشنبیران و نوسەران و خانەوادە بەرێزەکەی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد