ترەمپ لەنێوان رێککەوتن و لێدانی کۆتاییدا بڕیار لەسەر ئێران دەدات
دیلان
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی لێدانی سەربازیی دەکات، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش جەخت لە نەگۆڕیی هەڵوێستەکانی ئێران دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی 'سی بی ئێس'ـی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە نێوان دوو بژاردەدایە، ئایا رێککەوتن لەگەڵ تاران بکات، یان پەنا بباتە بەر کردەی سەربازیی بۆ ئەوەی وەک خۆی دەڵێت "کۆتایی بە کارەکەیان بهێنێت".
لە بەرانبەردا و بەپێی هەمان سەرچاوە، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستەکانی تاراندا دروست ناکات، ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ ئاماژەی بەوە کردبوو، واشنتۆن رەنگە هێرشێکی دیکە بکاتە سەر ئێران.
هاوکات، تاران هۆشدارییەکی توندی دایە واشنتۆن و جەختی کردەوە، لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا رێگە بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا نادرێت بچنە ناو کەنداو.


