دەم پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاسای چوارچێوەی ئاشتی راگەیاند
یەحیا
٦ی ئابی ٢٠٢٦
دەم پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاسای چوارچێوەی ئاشتی راگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد، رێگای بەرەو ئاشتی قۆناغ بە قۆناغە.
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند پارتەكەی بۆ یەكەم جار مۆری خۆی لە رەشنووسێكی یاسایی داوە كە زەمینەی شەڕ بەرەو سیاسەتی دیموكراتی و یاسا دەبات و دەبێتە یەكەم دەرفەتی پرۆسەیەكی سیاسیی بەردەوام.
دۆغان ئاماژەی بەوە كرد رێگەی بەرەو ئاشتی قۆناغ بە قۆناغە و یاسای چوارچێوە لە ئەنجامی دانوستانی درێژخایەن پێكهاتووە، كە دەرگا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكاتەوە و بونیاتنانی هاوبەش لە سەدەی دووەمی كۆماردا دەستپێدەكات.
ناوبراو جەختی لەسەر پێویستیی رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو كردەوە تا ئۆجەلان بەوپێیەی كارکتەری سەرەكییە، بتوانێت لە هەماهەنگی پرۆسەكەدا بەشدار بێت.
وتەبێژی دەم پارتی داواشی كرد هەموو لایەنەكان، بە تایبەت دەسەڵات، لەبری زمانی دژایەتی زمانێكی ئاشتییانە بەكاربهێنن.


