هاتووچۆی ئاسمانی لە عیراق گەشەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای گشتیی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکان، رێژەی بەکارهێنانی ئاسمانی عیراق لە مانگی تەممووزی 2026دا بەراورد بە مانگی حوزەیران26.8٪ زیادی کردووە.

عەلی نیعمە، بەڕێوەبەری بەشی بەڕێوەبردنی جووڵەی ئاسمانی ئاماژەی بەوە کرد کە رەخسانی کەشوهەوای ئارامی ناوچەکە، بەگەڕخستنەوەی رێڕەوە کۆنەکان و کردنی هێڵی نوێی ئاسمانی هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیەن، جەختیشی کردەوە لەسەر پابەندبوونی تەواوی کۆمپانیاکەیان بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

نیعمە ئاماژەی بەوەکرد: تەنها لە مانگێکدا بەکارهێنانی ئاسمانی عیراق لەلایەن فڕۆکەکانەوە بەڕێژەی26.8٪ زیادی کرد. وجەختیشی کردەوە: ئەم گەشەیە لە مانگی تەممووزدا بەهۆی هێوربوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و چالاککردنەوەی ژمارەیەک هێڵی ئاسمانی نوێ و کۆن هاتووچۆیە.