ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا رایگەیاند، کاردەکەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ ئیسرائیل، بەبێ دەستبەرداربونی بەرزاییەکانی جۆلان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ئەم رێککەوتنە سەرکەوتوو بێت، رێگە خۆشدەکات بۆ ئاشتییەکی هەمەلایەنە، بەبێ ئەوەی سوریا دەستبەرداری مافی خۆی بێت بۆ بەرزاییەکانی جۆلان.

لەبارەی دەستوەردانی سوریا لە لوبنان، سەرۆکی کاتی سوریا دیمەشق بە هیچ شێوەیەک نیازی نییە لە روی سەربازییەوە دەستوەردان لە لوبناندا بکات.

ئەحمەد شەرع، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختیکردوەتەوە، خۆیان لە روبەڕوبونەوە لەگەڵ ئیسرائیلدا دەپارێزن و پاڵپشتی حکومەتی لوبنانیش دەکەن بۆ ئەوەی چەک تەنها لە دەستی حکومەتدا بێت.